کارێک بەنرخێکی خەیاڵی بۆ ڕزگاربوون لە مشکەکان

پۆڵەتیک پرێس

بەرپرسانی شاری نیویۆرک کارێکی نائاساییان پێشکەش کردووە بەموچەی ساڵانەی 120 بۆ 170 هەزار دۆلار، کارەکەش بۆ ئەوەیە شارەکە لە مشکەکان ڕزگار بکرێت.

ئیریک ئادەمز سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک بەپێی ئەو پۆستەی لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تویتەر دەیەوێت ئەو موچە گەورەیە بداتە کەسێک کە ڕقێکی زۆری لە مشک بێت و حەزی لە ڕزگاربوون بێت لێیان، ئادەمز لە تویتەکەیدا دەڵێت:”هیچ شتێک نییە ئەوەندەی مشک ڕقم لێی بێت، ئەگەر تۆ توانای شەڕکردن و کوشتن لەگەڵ مشکەکان هەیە کە بەشێوەیەکی بەرچاو لەشاری نیویۆرک بڵاودەبنەوە، ئەوا کاری خەونەکەت چاوەڕێی تۆیە”.

ئادەمز لە پۆستەکەیدا داوای کرد ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات دەبێت لەماوەی 90 ڕۆژدا نیشتەجێی شارەکە بێت و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت، بەپێی ماڵپەڕی”ndtv”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا