سوید لە چوونەناو ناتۆ نزیکدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی سوید ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی لەگەڵ فنلەندا لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەنقەرە پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە بۆ چوونەناو ناتۆ.

تۆبیاس بیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، لەگەڵ فنلەندا و تورکیا کۆبوونەوەیەکی گرنگمان ئەنجامداوە و بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێین.

پێشتریش ڕۆژی دوشەممە مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی هاوپەیمانان لە بوخارست، چاوی بە هاوتا سویدی و فنلەندییەکەی دەکەوێت و گفتوگۆ لەبارەی داواکاری وڵاتەکانیان دەکەن بۆ چوونەپاڵ ناتۆ.

لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی ئۆکرانیاوە، سوید و فنلەندا هەوڵ بۆ ئەندامێتی لەناو هاوپەیمانی ناتۆ دەدەن، بەڵام تورکیا ئەندامێتی ئەو دوو وڵاتە پەسەند ناکات و تۆمەتباریان دەکات بەوەی پشتیوانی لە کۆمەڵە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا