پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی نیسان، بەگشتی ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆماری ڕۆژی پێشوو بەرزدەبێتەوە.
سبەی سێ شەممە 4ی نیسان، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆماری ڕۆژی پێشوو بەرزتردەبێت.
بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 24 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 18 پلەی سیلیزیە.