جگە لە شاری سلێمانی، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی دیکە بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی هەرێم، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاند و بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە، پلەکانی گەرما 1-2 پلە بەرزدەبنەوە جگە لە شاری سلێمانی کە کەمێک نزمبوونەوە بە خۆیەوە دەبینێت.

دەستەی کەشناسی هەرێم دەشڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی گەرمیان و رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.

هاوکات، سەبارەت بە کەشی سبەینێ دوو شەممە. دەستەی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی گشتی 1 بۆ 2 پلە نزم دەبنەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک.

هەفتەی رابردوو، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەرزی گەرما کۆتایی هاتووە و لەگەڵ چوونمان بەرەو رۆژەکانی کۆتایی وەرزی هاوین، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە دابەزین دەکەن. هاوکات راشیگەیاند، کۆتا شەپۆلی گەرما رووی لە هەرێم کرد و جارێکی تر پلەکانی گەرما بەشێوەی بەرچاو بەرزنابنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی :34 پلەى سیلیزى
دهۆک : 36 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 40 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 40 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 38 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 20 پلەى سیلیزى
سۆران : 22 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 42 پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا