پەرلەمان بەدواداچوون بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
چەند رۆژێكە نرخی بەنزین لەوێستگەكانی سوتەمەنی بەرزبووەتەوە، ئەوەش نیگەرانی شۆفێرانی لێكەوتووەتەوە، ئەندامێكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت: بەدواداچوون بۆ هۆكاری بەرزبوونەوەكەی دەكەن.

رێبوار بابكەیی، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: داوام لەلیژنەكە كردووە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی و بەتایبەت بەنزین ئەنجامبدات، لەهەوڵداین بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەو پرسە.

وتیشی: خەزانێكی ‌ زۆری‌ بەنزین لەناوخۆی‌ كوردستان هەیەو پێویستە بەزووترین كات نرخی‌ بەنزین ئاسایی ببێتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دوای دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر بەدۆلاری ئەمریكی دێت، كە لەماوەی رابردوودا بانكی ناوەندی عێراق بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرانبەر 145 هەزار دیناری عێراقی جێگیركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا