زێت تی ئی مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

زێت تی ئی مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەمدەهێنێت و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکانی دیکە دەکات.

زێت تی ئی نوبیا ڕێد ماجیک ناین ئێس کێشەکەی 193 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.81 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ئەیت جین توو و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+16+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید14 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاترییەکەی 4588 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا