مۆبایلێکی نوێی ئەندرۆید دەخرێتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

یەکێک لە مۆبایلە زیرەکەکان کە بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات بەتایبەتمەندی زۆر دەخرێتە بازاڕەوە.

Lava Blaze Nxt شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.52 ئینج و دیقەی1600/720 پێکسڵ، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6765 هێلیۆ جی37 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8320ی تێدابەکارهاتووە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات.

مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(13+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 64 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا