بەرهەمێکی نوێی ئینفنێکس دەخرێتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەمزوانە کۆمپانیای ئینفنێکس نوێترین و جیاوازترین بەرهەمی خۆی دەخاتە بازاڕەوە و چاوەڕوان دەکرێت فرۆشتنێکی زۆری هەبێت.

مۆبایلی ئینفنێکس نۆت12 ڤی ئای پی کێشەکەی 198 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات.

چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6781 هیلیۆ جی96 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(108+13+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا