پەرلەمانی كوردستان: میكانزمی سەربازی هیچ كێشەیەك چارەسەرناكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی كوردستان داوایەك ئاڕاستەی حكومەتی عێراق دەكات و راشیدەگەیەنێت، هێرش و پەلاماری سەربازی لە هەر لایەكەوە بێت سەركۆنە دەكەین و پێمانوایە چارەسەر و میكانیزمی سەربازی نەك هیچ كێشەیەك چارەسەر ناكات، بەڵكو ئاسۆی چارەسەری و ئاشتیی ناوچەیی دەخاتە مەترسیی زیاترەوە.

پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە نیگەرانییەكی زۆرەوە لە دواین هێرشی موشەكی و درۆنی هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەوی 20 لەسەر 21ی ئەم مانگە بۆ سەر چەند ناوچەیەكی پارێزگای هەولێر و پارێزگای سلێمانی دەڕوانێت و بەتوندی ئیدانەی ئەم هێرش و پەلامارە بێپاساوانە دەكات.

ئەوەشهاتووە: پەرلەمان وێڕای جەختكردنەوە لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ سەرجەم درواسێكان لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەش و بەرژەوەندیی هاوبەش و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆی یەكتری و پابەندبونی تەواو بە یاسا و ڕێسا نێوەدەوڵەتیەكان، هێرش و پەلاماری سەربازی لە هەر لایەكەوە بێت سەركۆنە دەكەین و پێمانوایە چارەسەر و میكانیزمی سەربازی نەك هیچ كێشەیەك چارەسەر ناكات، بەڵكو ئاسۆی چارەسەری و ئاشتیی ناوچەیی دەخاتە مەترسیی زیاترەوە.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، پەرلەمانی كوردستان داوا لە حكومەتی فیدڕاڵ دەكات زیاتر بە ئەركی دەستوریی خۆی بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە هەستێت و هەمو ڕێگایەكی دیپلۆماسی بۆ ئەو ئامانجە بگرێتە بەر، ئەركی ئەنجومەنی ئاسایشی نێوەدەوڵەتی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەیی و جیهانی و بەرگرتن لە پەرەسەندنی ناسەقامگیری، بە ئەركی سەر شانیان هەڵبستن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا