نەوت گەیشتە سەروو 77 دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت پاش بڵاوبوونەوەی داتاکانی پەیوەست بە کەمبوونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا، نرخی ئەو کاڵا ستراتیژییە بەرزبووەوە و گەیشتە سەروو 77 دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە (10-1-2024) نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 29 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 88 دۆلار و 77 سەنت، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 29 سەنت بەرزبووەوە و بە 72 دۆلار و 53 سەنت کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا.
بەرزبوونەوەی نرخەکان لە دوو رۆژی رابردوودا هەستپێکراوە بەجۆرێک لە رۆژی سێشەممە و نزیک کاتی داخستنی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخەکان بەشێوەیەکی بەرچاو و بەرێژەی %3 بەرزبوونەوەیان بەخۆوەبینی.

کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا و کەمبوونەوەی قەبارەی خستنەڕووی نەوتی لیبیا بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی ئەمنیی دەریای سوور هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا