پشکی هەرێم ڕەوانەکردنى بودجە بۆ پەرلەمانی عێراق دوادەخات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

 ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پشکی ھەرێم ئاستەنگی بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیران دروست کردووە.

موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی “سەباح”ی رایگەیاند، لیژنەی دارایی  جارێکی تر داوای لە حکومەت کردووە پڕۆژە یاسای بودجە بە زووترین کات رەوانەی پەرلەمان بکات، ناکرێت لەوە زیاتر بودجە دوا بخرێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، پشکی ھەرێم کە نزیکەی ١٣% دەبێت، بووەتە ئاستەنگ بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیران، جەختیشی کردەوە لەوەی گرنگە زانیاری تەواو ھەبێت سەبارەت بە ھەناردەی نەوت و داھاتی دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان و ژمارەی فەرمانبەران لە ھەرێمی کوردستان.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ئەوەى خستەڕوو، رێککەوتنی سیاسی پێشوەختە کراوە و دەبێت لایەنی کوردیش لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی بگەنە رێککەوتن سەبارەت بە پشکی ھەرێم لە بودجە.

لەئێستادا پڕۆژە یاسای بودجە لە ئەنجومەنى وەزیرانەو تائێستا رەوانەى پەرلەمان نەکراوە ئەوەش بەهۆی چەند کێشەیەک کە یەکێک لەوانە پرسى پشکی هەرێمی کوردستان و نەوتی هەرێمە کە تائێستا یەکلایی نەکراوەتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا