وەزارەتی دەرەوەی عێراق: هێرش بۆسەر هەرێمی كوردستان پێشێلكاری سەروەری عێراقە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیاند، ئەو هێرشانەی توركیا و ئێران لە رێگەی مووشەك و درۆنەوە دەیكەنە سەر هەرێمی كوردستان، پێشێلكاریی سەروەریی عێراقە، جەختیشدەكاتەوە عێراق رەتیدەكاتەوە وڵاتەكەی ببێتە گۆڕەپانێك بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێی لایەنی دەرەكی.

رۆژی 21_11_2022 وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە دا، هێرشە چەند بارەكانی توركیا و ئێران لە رێگەی مووشەك و درۆنەوە دژ بە هەرێمی كوردستان پێشێلكاریی سەروەریی عێراقە و ئەو هێرشانە رەتدەكەنەوە.

وەزارەتەكە باسی لەوەش كردووە، حكومەتی عێراق نایەوێت وڵاتەكەی ببێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێی لایەنی دەرەكی.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە: حكومەتی عێراق جەخت لەوە دەكاتەوە كە نابێت خاكەكەی بارەگا یان رێڕەوێك بێت بۆ زیانگەیاندن بەهیچكام لە وڵاتانی دراوسێ.

ئەو راگەیەندراوەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوای ئەوە هات كە لە 20ی تشرینی دووەم، سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بە ناوی چنگ – شمشێر راگەیاند و هێرشی كردە سەر چەند پێگەیەكی پارتی كرێكارانی كوردستان لە باشوور و رۆژئاوای كوردستان.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆش 21ی تشرینی دووەم، كۆماری ئیسلامیی ئێران بە درۆن و مووشەك هێرشی كردە سەر بارەگاكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە كۆیە و جێژنیكان، هەروەها كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە زڕگوێز.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا