چوار سەربازی عێراق لەسەر دەستی داعش کوژران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سنوری قەرەهەنجیری سەربە پارێزگای کەرکوک چوار سەربازی سوپای عێراق لە هێرشێکدا کوژران.

بەگوێرەی زانیارییەکان بەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە ناحیەی قەرەهەنجیر هێرشیانکردووەتەسەر بارەگای فیرقەی هەشتی لیوای 31ی فەوجی 1ی سریەی 1ی سوپای عێراق.

ئەوەش هاتووە، لەمیانی هێرشەکەدا چوار سەربازی سوپای عێراق کوژراون و دوابەدوای ئەوەش فەرماندەی بارەگای کەرکوکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق گەیشتە شوێنی هێرشەکە و ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنین دەستیپێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا