پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند، ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی تەقینەوەکەی سلێمانی.
ئەمشەو پێنجشەممە 2022.11.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانى ڕووداوە نەخوازراوەکەى ئێوارەى ئەمڕۆ شارى سلێمانى دەربڕى کە بەهۆى تەقینەوەی غاز ڕوویدا.
هاوکات، ھیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ برینداران خواست، ئامادەیی ھەرچی پێویستى و هاوکاریی تیمەکانی تەندروستى و فریاکەوتن و بەرگریی شارستانی هەولێریشى نیشاندا بۆ بەھاناوەچوونى زیانلێکەوتووان.