پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هاوڵاتییەکی ترەنسی خەڵکی مەریوان دوای ئەوەی هەوڵەکانی بۆ گۆڕینی ڕەگەزی سەری نەگرت، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، “بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 7ی شوباتی 2022، هاوڵاتییەکی ترەنس بە ناوی ڕێبوار ئیبراهیمی تەمەن 20 ساڵ و خەڵکی مەریوان، لە ڕێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا”.
بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی ڕێکخراوی هەنگاو، “ڕێبوار ئیبراهیمی ناسنامەی خۆی ڕەگەزی خۆی وەکو ژنێکی ترەنس پێناسە کردووە و ویستوویەتی کە نەشتەرگەریی هاوتەریب کردنی ڕەگەز ئەنجام بدات، هەر بۆیەش بنەماڵەکەی سەردانی مامۆستایەکی ئاینییان کردووە و ئەو مامۆستایە وتوویەتی کە ئەم کارە بە پێی شەرع ڕێگە پێدراو نییە و ڕێبوار دوای ئەوە تووشی گۆشەگیری و خەمۆکی بووە”.
ترەنس بە کەسانێک دەوترێت کە ناسنامەی ڕەگەزی خۆیان (جێندەر) لەگەڵ ئەو ڕەگەزەی لەگەڵی لەدایک دەبن (مێیینە، نێرینە، جووت ڕەگەز) هاوتەریب پێناسە ناکەن و بەشێک لەم کەسانە بە نەشتەرگەری هاوتەریب کردنی ڕەگەزی بە ئەو ڕەگەزەی دەیانەوێت نزیکتر دەبنەوە.