پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویكردەوە لە ماوەی بەرخۆدان و شەڕی حەوت مانگی ڕابردووی گەریلاكانی ئازادییدا، دوو هەزار و 544 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و 11 هێلیكۆپتەر خراونەتە خوارەوە.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری حەوت مانگی ڕابردووی شەڕ و بەرخۆدانی گەریلای دژی سوپای توركیا لە ناوچەكانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بڵاوكردەوە، كە لە 14 ی نیسانەوە تا 14 ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ تۆماركراوە.
لە ئامارەكەی هەپەگەدا هاتووە، لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا، لەئەنجامی بەرخۆدانی گەریلاكانی ئازادیی كوردستان، دوو هەزار و 544 سەربازی توركیا كوژراون و 11 هێلیكۆپتەر خراوەتە خوارەوە و دوو تانك تێكشكێنراون.
هەپەگە ئاماژەی بەوەشكردووە، سوپای توركیا دوو هەزار و 837 جار بە بۆمب و چەكی قەدەغەكراو و گازی كیمیایی، هێرشیان كردووەتە سەر مەیدانەكانی بەرخۆدان، هەپەگە شەهیدبوونی 174 گەریلاشیان ڕاگەیاندووە.