ژمارەیەك بەرپرسی باڵای حكومەتی عێراق راپێچی دادگا دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەستپاكیی عێراق ئاشكرایكرد، لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردوودا فەرمانی دەستگیركردن و راپێچكردنی بۆ 41 بەرپرس دەركردووە، كە پارێزگارێك و دوو پەرلەمانتاری ئێستا و چوار وەزیری پێشوویان تێدایە.

رۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2022 دەستەی دەستپاكیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماری مانگی تشرینی یەكەمی رابردووی چالاكییەكانی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە، 46 فەرمانی دەستگیركردن و بانگهێشتكردنی لە دژی تۆمەتبارانی دۆسیەكانی گەندەڵی دەركردووە، كە 41 یان بەرپرسی باڵا بوون.

نۆ لەو بەرپرسانە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركراوە، 37ی دیكەیان بڕیاردراوە راپێچی بەردەم دادگا بكرێن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەو 41 بەرپرسە پێكهاتوون لە: دوو ئەندامی ئێستای پەرلەمانی عێراق، وەزیرێكی پێشوو، سێ وەزیری پێشووتر، بریكارێكی ئێستای وەزارەت، پارێزگارێكی ئێستا، پێنج پارێزگاری پێشوو، چوار ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگا، 10 بەڕێوەبەری گشتیی ئێستا، نۆ بەڕێوەبەری گشتیی پێشوو، پێنج بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا