بەرپرسێکی ڕێکخراوی بەدر گیانیلەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، “ئەبو مریەم ئەنساڕی” جێگری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای میسان گیانیلەدەستدا.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد، “بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو ئۆتۆمبێلەی عەبدولکەریم یونسی تێدابووە کە ناسراوە بە ئەبو مریەم ئەنساڕی وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە خۆی و دووان لە یاوەرەکانی گیانیان لەدەستداوە”.

ڕێکخراوی بەدر لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە ئێران پێکهێنرا و لە ئێستاشدا هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وەک ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر دەستبەکارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا