زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی زەنجەبیلدا دەبێتە هۆی ئەم کێشە تەندروستییانە

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی زەنجەبیل لەکۆنەوە وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ بەشێک لە نەخۆشییەکان بەکارهێنراوە و سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە، بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی تێدابکرێت هۆکارە بۆ دروستبوونی چەندین کێشەی تەندروستی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی خواردن و دەرمان ڕوونیدەکاتەوە، دەبێت زەنجەبیل بەڕێژەی دیاریکراو بەکاربهێنرێت و زیادەڕەوی تێدانەکرێت بەجورێک لە ڕۆژێکدا لە دوو بۆ چوار گرام زیاتر لە زەنجەبیلی فرێش نابێت بەکاربهێنرێت، 250 میلیگرام زەنجەبیلی هاڕاو دەکاتە یەک گرام زەنجەبیلی فرێش.

طريقة عمل مشروب الزنجبيل مع العسل - طبخ

زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی زەنجەبیلدا دەبێتە هۆی کێشە تەندروستییەکانی وەک دڵەکوتێ، سووتانی گەدە، سکچوون و دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن، هەروەها لەگەڵ هەندێک دەرمانی وەک ڕێگریکردن لە خەستبوونەوەی خوێن نابێت بەکاربهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا