ئەو هۆكارانەی بۆ هەناسەدان مەترسیدارن

پۆڵەتیك پرێس

بۆنی هەناسە یەکێکە لەو نیشانانەی یارمەتیت دەدات بۆ زانینی هەندێک نەخۆشی، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ، بۆ ئەو مەبەستەش دە هۆكاری سەریكی هەن پێویستە بیانزانیین.

 

لەکاتی بەکارهێنانی ماسک دا هەندێک هەست بەوە دەکەن کە بۆنی هەناسەیان ناخۆشە، وە پێیان وایە کە هۆکاری ماسکەیەیە، بەڵام لە ڕاستیدا ماسک پەیوەندی نیە، بە بۆنی هەناسەوە دەکرێت نیشانە بێت بۆ نەخۆشیەکی مەترسیدار یاخواد ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.

هۆکارەکانی ناخۆش بوونی بۆنی هەناسە

١-وشکی دەم، هەندێک کەس لە کاتی خەودا دەمیان وشک دەبێت، وشکی ناودەمیش جێگەیەکی لەبارە بۆ بەکتریاکان ئەمەش دەبێتە هۆی بۆنی ناخۆشی هەناسە لە کاتی هەستان لەخەودا پێویستە سەردانی پزیشک بکەی بۆ چارەسەر.

رائحة فم كريهة وراءها 10 أسباب.. بعضها خطير!
٢-ددان و پوک، هەندێک کات بە هۆی بەجێ مانی پاشماوەی خۆراک لە بەینی ددانەکاندا، بۆنی ناخۆشی هەناسە دروست دەبێت کە ئەمەش دەتوانیت لە ڕێگەی بەکارهێنانی فڵچە و هەویری ددانەوە بە شێوەیەکی ڕاست ڕزگارت ببێ لێی.

٣-ترشی گەدە، هەندێک کەس بە هۆی هەبوونی بڕێکی زۆر ترشی گەدە توشی بۆنی ناخۆشی هەناسە دەبن، هەندێک جار وەک شلەیەک دێتە قوڕگیان دەبێتە هۆی ئازار بۆیان.

٤-شەکرە،ەندێک کات بەهۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی ئەنسۆلین لە جەستەت دا توشی ئەم دۆخە دەبێت، پێویستە سەردانی دکتۆر بکەیت بۆ دڵنیا بونەوەت لە نەخۆشی شەکرە.

رائحة فم كريهة وراءها 10 أسباب.. بعضها خطير!
٥-هەوکردنی کۆ ئەندامی هەرس، ڕەنگە سەرما بوون ببێتە هۆی هەوکردنی قوڕگ و لوت، کۆبوونەوەی بەکتریایەکی زۆر ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی بۆنی ناخۆشی هەناسە.

٦-دەرمانی پزیشکی، هەندێک لە دەرمانە پزیشکیەکان دوای بەکار هێنانیان دەم وشک دەکات، وەک چارەسەری کیمیای شێرپەنجە، نیترات و هەندێک دەرمانیتردەبنە هۆی دروست بوونی بۆنی ناخۆشی هەناسە.

٧-لەوزەتێن، بە هۆی کۆبوونەوەی بەکتریا لەسەری دەکرێت بۆنی هەناسە ناخۆش بکا هەندێک جار.

رائحة فم كريهة وراءها 10 أسباب.. بعضها خطير | مصراوى
٨-وشک بونەوە، نەخواردنی ئاو بە پێی پێویست دەکرێت دەم و قوڕگت وشک بکات و هۆکار بێت بۆ ناخۆشی بۆنی هەناسە.

٩-نەخۆشی جگەر، هەندێک کات بۆنی ناخۆشی هەناسە دەکرێت نیشانەیەک بێت بۆ ئەوەی کە جگەر بە باشی کارناکات.

١٠-لە کارکەوتنی گورچیلەکان، یەکێک لە هۆکاری ناخۆش بوونی هەناسە لە کارکەوتنی گورچیلەکانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا