وەزارەتی خوێندنی باڵا مانگانە پێنج ملیار دیناری بۆ دەرماڵەی خوێندكاران پێویستە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

توانا نەجەف، سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەزارەتی خوێندنی باڵا مانگانە نزیكەی پێنج ملیار دیناری پێویستە بۆ دەرماڵەی خوێندكاران.

سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا روونیكردەوە، لە مانگی ئەیلوولەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا داوایكردووە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دەرماڵەی خوێندكاران نوێبكرێتەوە، لە كاتێكدا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ساڵی رابردوو مانگانە نزیكەی حەوت ملیار و 250 ملیۆن دیناری بۆ پاڵپشتیی دارایی خوێندكاران تەرخانكرد بوو، بەڵام ئەمساڵ كەمتر لەو بڕەیان پێویستە كە نزیكەی پێنج ملیار دینارە.

سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئاماژەی بەوەش كرد، ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری كردووە بۆ ئەوەی لەبارەی دابینكردنی پاڵپشتیی دارایی خوێندكارانەوە وەڵامبداتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا