هەشت كەس بە تۆمەتی دزیكرن دەستگیر دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، هەشت كەسیان بە تۆمەتی دزیكردن لە رۆژانی جەژنی رەمەزان دەستگیركردووە و لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەش دانیان بەتاوانەكانیاندا ناوە.

عەقید عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا هەشت تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە سێ تۆمەتباریان چوار تاوانی دزیكردنیان بە یەكەوە ئەنجامداوە لە كێڵگەی پەلەوەر و سێ باخی هاووڵاتیان لە گوندەكانی گردەگۆزینە و ساڵح ئاغا.

ئاشكراشیكرد، چوار تۆمەتبارەكەی تریش لەسەر دزینی ماتۆڕسكیل لە گەڕەكەكانی قەزای كەلار دەستگیركراون و دەستیش بەسەر سێ ماتۆڕسكیلی دزراودا گیراوە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتیشی، تۆمەتبارێكی تر بەتۆمەتی دزیكردن لە ماركێتێك دەستگیركراوە، هەموو تۆمەتبارەكانیش تەنها لە ماوەی مانگی رەمەزاندا دزییەكانیان ئەنجامداوە و سەرجەمیان لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانیان بەتاوانەكانیان ناوە و لەئێستادا راگیراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا