بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 5ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر 16:29، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریر لە پارێزگای هەولێر، کە پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات.

هێرشی گرووپە چەکدارییە میلیشیاکانی عێراق بۆسەر بنکە و بارەگاکانی هاوپەیمانان لە هەرێم بەردەوامی هەیە، ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە، ئەمریکا لەرێگەی هێرشێ درۆنییەوە بارەگایەکی لیوای 12ـی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەغدا کردە ئامانج و سێ کەسی کوشت، کە دووانیان سەرکردەی باڵای گرووپەکە بوون.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش، بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق، بە دوو درۆن کرایە ئامانج و هێرشەکە تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەکان نەزاندراوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆش، بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق، بە دوو درۆن کرایە ئامانج و هێرشەکە لەلایەن هێزەکانی بنکەکە پووچەڵکرایەوە و تێکشکێندرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا