مانگی ڕەمەزان؛ مانگی پاکبوونەوەی دڵەکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مانگی ڕەمەزان، مانگی نۆیەمە لە ڕۆژژمێری کۆچیدا، ئەم مانگە لەلای موسوڵمانان بەراورد بە مانگەکانی دیکە تایبەتمەندی جیاوازی ھەیە، چونکە مانگی ڕۆژووگرتنە و موسڵمانان لە ڕۆژەکانی ئەم مانگەدا بەڕۆژوو دەبن لە خواردن و خواردنەوە لە بانگی بەیانی تا خۆرئاوابوون.

مانگی ڕەمەزان، مانگی ئاسودەیی و بەختەوەری و قووڵبوونەوەی گیانی لێبوردەیی و ئاشتی کۆمەڵایەتی و خێرو خۆشییە، بە مانگی پاکبوونەوەی دڵەکان ناودەبرێت، پێگەیەکی تایبەتی لە کەلتور و مێژووی موسڵماناندا هەیە، لەبەرئەوەی لەم مانگەدا یەکەم ئایەتی قورئان دابەزیووە بۆ پەیامبەری ئیسلام محەمەد لە شەوی قەدر لەم مانگەدا لە ساڵی 610ز، کاتێک پەیامبەر لە ئەشکەوتی حەڕا بووە و فریشتە جوبرەیل ھاتووە بۆ لای و پێی ووتوە “اقرأ باسم ربك الذی خلق” واتە، {بخوێنە بە ناوی ئەو خوایەی دروستی کردووی} و ئەمەش یەکەم ئایەتی قورئانە کە دابەزیووە، ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان موسوڵمانان لە سەرجەم وڵاتان ئامادەکاری دەکەن بۆ پێشوازیکردن لەو مانگە، کە بەلای موسوڵمانانەوە مانگی نزاکردن و خۆپاککردنەوە و گەڕانەوەیە بۆ لای خوای گەورە.

لە مانگی ڕەمەزاندا، موسڵمانان پێش ھەڵھاتنی بەرەبەیان ھەڵدەستن و ژەمێک نان و ئاو دەخۆن كه ناو دەبرێت به پارشێو وەک ئامادەباشییەک بۆ ڕۆژووی ڕۆژەكه، ھەروەھا ئەم مانگە شەوی قەدری تێدایە کە لە ئیسلامدا ئاماژەی بۆ کراوە (ئەو شەوە باشترە لە ھەزار شەو)، موسڵمانان لەم مانگەدا دەبێت بە کاری باش ھەستن و یادی خوا لەبیر نەکەن و داوای لێخۆشبوون بکەن و قورئان بخوێنن، شەوی قەدر ھەندێک بە شەوی بیست و حەوتی مانگەکەی دادەنێن و ھەندێکی دیکە بە نەزانراوی دادەنێن، بۆیە لە دە ڕۆژی کۆتایی مانگەکەدا و لە شەوە تاکەکاندا بەتایبەتی نوێژی تەڕاویح ئەنجام دەدرێت، کە لە نوێژە سوننەتەکانە و موسڵمانانی ئەنجامی دەدەن، کاتەکەی لەدوای نوێژی خەوتن تا نوێژی بەیانییە، نوێژەکە دوو ڕکعات-دوو ڕکعات و تاکە ڕکعاتێکە و پەیامبەری ئیسلام هەشت ڕکعاتی نوێژی تەراویح و سێ ڕکعاتی تاک (وتر)ی کردووە، پەیامبەری ئیسلام هەموو شەوەکان ئەو نوێژەی ئەنجام نەداوە، بۆئەوەی فەرز نەکرێت لەسەر موسڵمانان، لەگەڵ ئەوەی خۆی ھەموو ژیانی ئەنجامی داوە و ھەرگیز وازی لە شەونوێژ نەهێناوە.

دوای ئەو مانگە، لە جەژنی ڕەمەزاندا موسڵمانان ئاھەنگ دەگێڕن لە یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال (ئەو مانگەی بە دوای مانگی ڕەمەزاندا دێت)، ناودەبرێت بە جەژنی ڕەمەزان و ماوەکەی سێ ڕۆژە و نوێژی جەژن لە یەکەم ڕۆژدا ئەنجام دەدرێت.

رابط تنزيل امساكية رمضان 2023 في مصر – القاهرة مواقيت الصلاة في رمضان 2023  | وكالة شمس نيوز الإخبارية - Shms News || آخر أخبار فلسطين

بەڕۆژووبوون چەندین سوودی گرنگی هەیە لەوانە:

-پاککردنەوەی جەستەیە لە ژەهرەکان، چونکە دوورکەوتنەوە لە خواردن و خواردنەوە بۆماوەیەکی درێژ، جەستە لە ژەهر و ماددە زیانبەخشەکان پاک دەکاتەوە، هەروەها سوڕی خوێن چالاک دەکات و ڕێخۆڵەکان پاک دەکاتەوە.

-توێژینەوەکان دەریانخستووە، بەڕۆژووبوون ڕێژەی چەوری سوودبەخش لە جەستەدا بەرزدەکاتەوە و ڕێژەی چەوریە زیانبەخشەکان کەمدەکاتەوە.

-بەرگری جەستە بەهێزدەکات.

-سوودێکی زۆری بۆ دابەزاندنی کێش هەیە، چونکە کاتژمێرێکی زۆر هیچ ناخورێت.

لەئەمساڵدا2024، زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ڕۆژی دووشەممە11ی ئاداریان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان ڕاگەیاند، لە کاتێکدا بەشێک لە وڵاتانی دیکە ڕۆژژی سێشەممەیان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان ڕاگەیاند، بەهۆی جیاوازی کاتی بینینی مانگ بەپێی مەودای جوگرافی و کاتی وڵاتان.

بەپێی پێشبینییە گەردوونییەکان ئەمساڵ مانگی رەمەزان 30 رۆژی تەواو دەبێت و 10 ی نیسانیش دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا لە زۆرینەی وڵاتە عەرەبییەکاندا بە عێراقیشەوە لە یەکەم رۆژدا 13 کاتژمێر بەرۆژوو دەبن، بۆ رۆژانی دواتر کاتەکە درێژدەبێتەوە.

لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 11ی ئاداری 2024، وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرا، کە هاوتایە لەگەڵ 1ی ڕەمەزان، ئەم ڕۆژە کورتترین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە لەڕووی ژمارەی کاتژمێرەکانی  ڕۆژووەوە کە رۆژوان 13 کاتژمێر زیاتر بەڕۆژوو دەبن و بۆماوەی 30 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بەوشێوەیە سەبارەت بە کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزانیش بەپێی پێشبینییەکان ڕۆژی سێشەممە 9ی نیسانی 2024 دەبێت، کە هاوتایە لەگەڵ 30ی ڕەمەزان، ئەم ڕۆژە درێژترین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە لە ڕووی ژمارەی کاتژمێرەکانی ڕۆژووەوە، کە بەڕۆژووبوون 14 کاتژمێر زیاترە.

مانگی ڕەمەزان، تایبەتمەندییەکی دیکەشی هەیە، ئەویش پێدانی سەرفیترە و زەکات و فیدیەیە لەو مانگەدا، لەوبارەیەشەوە بۆ ئەمساڵ 2024، ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕێژەی سەرفیترە بۆ ئەمساڵ بە  2500 دینار دیاریکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا فیدیەی بەڕۆژوونەبوون بەئەندازەی 2500 دینار و هەروەها زەکاتیش بەئەندازەی 2,100,000 دینار دیاریکراوە، ئەو پارەیەی بۆ زەکات دیاریکراوە بە بڕی دوو ملیۆن و سەد هەزار دیناری عێراقی، واتە هەرکەسێک دوو ملیۆن و سەد هەزار دیناری عێراقی هەبێت و ساڵی بەسەردا تێپەڕی بێت دەبێت بڕی 25 هەزار دیناری لێدەربکرێت و  و بدرێت بە هەژار و کەم دەرامەتان.

ڕۆژی 26ی ئاداری 2024، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ڕایگەیاند، ئەم رەمەزانە زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس بە مەبەستی بەجێگەیاندنی عومرە چوونەتە ئەو وڵاتە، بەگوێرەی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە، ئەم رەمەزانە هەشت ملیۆن و 235 هەزار و680 کەس عومرەیان بەجێگەیاندووە.

 

أحلي طريقه للرد على رسائل شهر رمضان المبارك 2024 مع الصور

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا