هێزێكی رووسی هێرشدەكەنە سەر گرووپی ڤاگنەر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی گرووپی ڤاگنەر رایگەیاند، ئەفسەرێكی رووسییان دەستگیر كردووە، كە هێزەكانی تەقەیان لە چەكدارانی ڤاگنەر كردووە.

رۆژی دووشەممە، 5-6-2023 لە راپۆرتێكیدا كە بۆ وەزارەتی بەرگریی رووسیای ناردووە، یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆكی گرووپی ڤاگنەر رایگەیاند، لە 17ی ئایاری ئەمساڵدا چەند سەرباز‌ێكی سەر بە وەزارەتی بەرگریی رووسیا بینراون، مینیان لە ریزی دواوەی هێزەكانی ڤاگنەر لە بەرەی دۆنێتسك چاندووە و لە كاتی پووچەڵكردنەوەی مینەكان، تەقە لە هێزەكانی ڤاگنەر كراوە و سەرچاوەی تەقەكردنەكەش هێزەكانی سەر بە وەزارەتی بەرگری بوون.

پریگۆژین لەگەڵ راپۆرتەكەدا تۆمارێكی دەنگی هاوپێچ كردووە و تێیدا دەڵێت، دەستمان بە لێكۆڵینەوە كردووە و چەندین رووداو هەن، كە ناكرێت ئاشكرا بكرێن، بەڵام ئێمە سەرەتا ئەم راپۆرتە و بەڵگەكان دەنێرین و ئەوەی كە بە راستی و بە كردار روویداوە، پیشانی دەدەین.

پریگۆژین، سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای رووسیای بە چۆڵكردن و كشانەوە لە ناوچەكانی دەوروبەری شاری بێلگۆرود تۆمەتبار دەكات، بێلگۆرود ئەو شارەیە كە دەكەوێتە ناو سنووری رووسیا لە باكووری شاری خاركیڤی ئۆكرانیا و ماوەیەك لەمەوبەر هێزێكی چەند سەد كەسی ئۆكرانی چوونە ناوچەكانی دەوروبەری و هەڵیانكوتایە سەر ناوچە سیڤیلەكانی رووسیا، بەر لەوەی سوپای رووسیا لە زەوی و ئاسمانەوە هێرشیان بكاتەسەر و ناچاریان بكات بگەڕێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا