نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار: هەندێك لایەن سەركەوتنەكانی سەرۆك كۆمار دەشێوێنن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووسنیگەی راگەیاندنی د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە دەربارەی كۆبوونەوەی باڵای كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی و بەشداری كردنی سەرۆ كۆماری عێراق لە كۆنفرانسی باڵای شەرم شێخ.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، دوای گەڕانەوەی سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال رەشید لە كۆبونەوەی باڵای كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی كە لە كۆماری دیموكراتی گەلی جەزائیر بەڕێوەچوو ، هەروەها دوای بەشداریكردنیشی لە كۆنفرانسی باڵای شەرم شێخ كە لە كۆماری میسری عەرەبی سازكرا، بەشێك لەو لایەنانەی چاوییان بە عێراق و عێراقییەكان هەڵنایات بەرەوپێش بچن و لە ئاشتیا بژین، مشتومڕێكیان وروژاندووە كە بەهۆیەوە مەرامیانە سەركەوتنەكانی سەرۆك كۆمار بشێوێنن كە لە هەر دوو سەردانەكەی بەدەستی هێناوە.

دەقی روونكردنەوەكە:

دوای گەڕانەوەی سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال رەشید لە كۆبونەوەی باڵای كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی كە لە كۆماری دیموكراتی گەلی جەزائیر بەڕێوەچوو ، هەروەها دوای بەشداریكردنیشی لە كۆنفرانسی باڵای شەرم شێخ كە لە كۆماری میسری عەرەبی سازكرا، بەشێك لەو لایەنانەی چاوییان بە عێراق و عێراقییەكان هەڵنایات بەرەوپێش بچن و لە ئاشتیا بژین، مشتومڕێكیان وروژاندووە كە بەهۆیەوە مەرامیانە سەركەوتنەكانی سەرۆك كۆمار بشێوێنن كە لە هەر دوو سەردانەكەی بەدەستی هێناوە و دیداری ئەرێنی لەگەڵ زۆرێك لە ئەو سەركردە و سەرۆكانە بەدیهێناوە كە بەشدارییان لە دوو كۆبونەوەی باڵای میسر و جەزائیر كردووە.

كۆبوونەوەكان لە بەیاننامە رەسمیەكاندا ئاشكرا كراون كە لە لایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمارەوە بڵاوكراونەتەوە، كە دەستبەجێ بەدواداچوونی بۆ هەموو ئەو كۆبوونەوانە كردووە كە سازكراون، بەو پێیەی هیچ چالاكی و كۆبوونەوەیەك و دیدارێك نەبوە كە بڵاو نەكرابێتەوە كە لەنێوانی دەوڵاتانی برادا سازكرابێت.

هەڵوێستی عێراق ڕوون و ئاشكرا بوو لە دەربڕینی سیاسەتی خۆی لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان و پابەندبوونی بە مەسەلە گەورەكانەوە كە لە پێشەنگی ئەوانە مەسەلەی گەلی عەرەبی فەلەستینیی بو. ئەم هەڵوێستە لەلایەن هەمووانەوە پێزانین و ڕێزی لێگیرا، ئەمەش لەلایەن مەحمود عەباس سەرۆكی فەلەستین لە دیدارەكەیدا لەگەڵ سەرۆك كۆماردا پشتڕاستكراوەتەوە و و تیایدا ستایشی هەڵوێستی عێراقی كردوە بۆ ئەوەی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە گوزارشتی لێكراوە.

ئەو دەربڕینە پڕ هەستانەی كە سەركردەكان و دۆست و برایان دەریانبڕی، پەرۆشی هەموو لایەكیان بۆ پێگەی عێراق و چالاكییەكانی لە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكەیدا دوپاتكردۆتەوە، ئەم دەربڕینانە لەلایەن سەرۆك كۆمارە وە پێشوازییان لێكراوە، هەروەها بە دووپاتكردنەوەی پەرۆشی عێراق بۆ ژینگەیەكی سیاسی پر ئاسایش و سەقامگیر لە ناوچەكەماندا.

ڕوونكردنەوەكەمان وەك دەربڕینێكە بۆ ڕێزگرتن لە مافی ڕای گشتی بۆ خستنەرووی ڕاستییەكان و سەرقاڵبوون نییە بە قسە و باس كە جگە لە تێكدانی هەڵوێست و ڕووی عێراق هیچ ئەنجامێكی تری نیە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا