بافڵ جەلال تاڵەبانی: گیانی حزبایەتی رەسەن دەگێڕینەوەو یەكێتی دەخەینەوە سەر رێچكە راستەقینەكەی خۆی

پۆڵەتیك پرێس

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەئامادەبوونی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و چەتۆ ساڵح، ئەندامی سەركردایەتی لە مەكتەبی سیاسی لە ھەولێر لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی رێكخستنی ھەولێر كۆبووەوە.

بەپێی راگەیەنراوێك لە كۆبونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای ھەڵوەستەكردن لەسەر دۆخی گشتی و پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەكان تێڕوانینی یەكێتی خستەڕوو بۆ پرسەكان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان، ئاشكرایكردووە، یەكێتی لەچوارچێوەی بەرژەوەندی گشتی و ئامانجە باڵاكاندا سیاسەت و بەرنامەی خۆی گەڵاڵەكردووە و بە دیدگایەكی نیشتمانی كوردستانی لەگەڵ كۆی رووداو و پێشھاتەكان مامەڵەدەكەن و دەیانەوێت یەكێتی بن بۆ كوردستانێكی بەھێزتر و حكومڕانییەكی باشتر.

ئەوەشهاتووە، لە كۆبونەوەكەدا باس لەوەكراوە گیانی حزبایەتی رەسەن دەگێڕینەوە و یەكێتی دەخەنەوە سەر رێچكە راستەقینەكەی خۆی كە ھی تێكۆشەران و ھاوڵاتی بێت.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، لەبارەی ئەرك و خەباتی نوێی حزبی و بەرپرسیارێتی رێكخراوەیی، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرچاوڕوونی دا بە ئامادەبووان و ھەڤاڵان و كادرانی راسپارد بەگیانی یەكێتییەكەی مام درێژە بەكاری حزبی بدەن و لە ئاست داخوازی و ویستی ھەولێر بن، لای یەكێتی خزمەتكردنی ھەولێر و ھەولێرییەكان لە ئەولەویەتی كارەكانیان دەبێت.

دەشڵێت، “ھەولێر بۆ ئێمەی یەكێتی قەڵای كوردایەتیمانە و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد یەكێتی بوون شانازییە، ئەم شانازی بوونەش دەپارێزین و لەسەر كاری سیاسی و ماف و ئەرك و كاری رێكخراوەیی لە ھەولێر، پاڵپشت و پشتیوان دەبم و رێگەش نادەین ھیچ كادرێكی یەكێتی لەسەر كاری سیاسی و رێكخراوەیی كۆسپ و بەربەستی بۆ دروست بكرێت”.

ھەر لەكۆبوونەوەكەدا د.ڕێبوار ئیسماعیل لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر لە راپۆرتێكدا رۆشنایی خستەسەر میكانیزمی كاری رێكخراوەیی و چۆنێتی گەشەپێدانی ئۆرگانەكان و پێداچوونەوەیان و بەربەستەكانی بەردەم راپەڕاندنی ئەركە حزبییەكانی روونكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا