پەرلەمان داوا لە كۆمسیۆن دەكات شوێنگرەوەی حەلبوسی دیاری بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق نووسراوێك ئاراستەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن دەكات لەبارەی شوێنگرەوەی محەمەد حەلبووسی، كە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی مافی ئەندامیێتی پەرلەمانی لێ سەندرایەوە.

د. عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی میدیایی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، رۆژی دووشەممە نووسراوی فەرمی پەرلەمانی عێراق لەبارەی شوێنگرەوەی محەمەد حەلبووسی گەیشتووەتە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق.

سەرۆكی تیمی میدیایی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وتی، بەپێی یاسای هەڵبژاردن جێگرەوەی محەمەد حەلبووسی ئەو كەسە دەبێت لەناو سەرنەكەوتووەكانی بازنەی محەمەد حەلبووسی زۆرترین دەنگی هێناوە.

رۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2023، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر سكاڵایەكی لەیس دلێمی، ئەندامێتیی محەمەد حەلبووسی لە پەرلەمانی عێراق هەڵوەشاندەوە، كە هاوكات سەرۆكی پارتی تەقەدوومە و یەكێكە لە سەركردە هەرە دیارەكانی سوننە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا