وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان 80 تانەی یەکلاکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان 80 تانەی یەکلاکردەوە و ڕەوانەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە9ی کانونی دووەم، جومانە غلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد،” لە کۆی 294 تانە، کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان گیرابوو، دەستەی دداوەری هەڵبژاردنەکان 80 تانەی یەکلاکردەوە و شەوی ڕابردوو بۆ کۆمسیۆنی ناردەوە”.

لەکاتێکدا، دوێنێ دووشەممە8ی کانونی دووەم، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەو تانانەی وەرگیراون کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق نابێت، چونکە زۆربەی ئەو تانانە تایبەتن بە پرسی پشکی کۆتاکان و سیستمی دیاریکردنی کوسییەکان.

ڕۆژی 16ی کانونی یەکەمی 2023، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و ڕۆژی 18ی کانونی یەکەمی 2023، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، دواتر لە ڕۆژی پێنجشەممە28ی کانونی یەکەمی 2023، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی ڕاگەیاند، دواتر لە ڕۆژی هەینییەوە دەستی بە وەرگرتنی تانەکان کرد و 31ی کانونی یەکەمی 2023، کۆتا ڕۆژی وەرگرتنی تانە بوو.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا