ئایا بەهای دیناری عێراقی دادەبەزێت؟

پۆڵەتیك پرێس:
شارەزایان‌و ئابووریناسان پێیانوایە بەهۆی قەرزكردنی حكومەتی عێراق و بەكارهێنانی دراوی ناوخۆیی لەبانكی ناوەندی، بەهای دیناری عێراقی دادەبەزێت، پەرلەمانتارێكش دەڵێت: ئەو بۆچوونانە دوورن لە راستییەوە و مانگانە عێراق بڕی ٣ ملیار دۆلاری دەست دەكەوێت، بۆیە كاریگەری دروست ناكات لەسەر بەهای دیناری عێراقی.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقش هۆشداریدا لەدابەزینی بەهای دیناری عێراقی بە ڕێژەی لە 10%، ئاماژەی بەوەشكرد، تێكرای فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە لەڕۆژانی ڕابردوودا گەیشتووەتە 225 ملیۆن دۆلار، كە ئەوەش ئاستێكی نزمە.

عیزەت سابر، ئابووری ناس لەبارەی دەنگۆكانی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: نرخی نەوت دابەزیوە لە جیهاندا و عێراقیش دۆلاری كەمە، بۆیە پەنا دەباتە بەكارهێنانی یەدەگی بانكی ناوەندی، یەدەگی دراویش كەمبێتەوە كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر بەهای دراوی ناوخۆیی.

دكتۆر عیزەت سابیر، وتیشی: قەرزیش كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر نرخی بەهای دراوی ناوخۆیی، بۆیە پێشینییەكان بۆ دابەزینی بەهای دیناری عێراقی ئەگەرێكی بەهێزە.

لەبەرانبەر بۆچوونی ئەو ئابووریناسە، كاوە محەمەد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێیوانییە، بەهای دیناری عێراقی دابەزێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی مانگانە بڕی سێ‌ ملیار دیناری لەرێگەی فرۆشتنی نەوتەوە دەست دەكەوێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد قەرز كاریگەری نیەی لەسەر بەهای دراوی عێراقی‌و لەداهاتووش بەهاكەی وەك خۆی دەمێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا