پۆڵەتیک پرێس
ئامێری مۆسیقای بەناوبانگی باگس، “تۆکاتا و فیگ” ئامادەیە بۆئەوەی لەیەکێک لە شانۆکانی شاری ئەتڵەسی دەنگ بداتەوە، بەوشێوەیە “گەورەترین ئۆرگ لەجیهاندا” بەهۆی ماندووبوونی ئەو کارمەندانەی لەپشت پەردەوە کاریان دەکرد بۆ چاککردنەوەی گەڕایەوە بۆ ژیان.
ئامێرە مۆسیقیەکە لەلایەن کۆمپانیای “مێدمێر-لۆچ ئۆرگن” بەتایبەتی بۆ شانۆی “هۆڵی بۆردۆک” لەکۆتای بیستەکاندا، بەوتەی ناسان بریسۆن ئەفسەری پاراستنی ئۆرگ دروستکراوە.
ئامێرەکە کە لە 33112 تیوب و 499 ڕیز پێکهاتووە لەساڵی 1944 بەهۆی گەردەلوولێکەوە زیانی پێگەیشتووە، لەساڵی 2004ەوە لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ چاککردنەوەی ئەو ئۆرگە کە کۆی تێچووەکەی 16 ملیۆن دۆلارە.