پۆڵەتیک پرێس
پڕۆفیسۆر یوری بیلینکۆڤ پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ کە یەکێکە لە ئەندامانی ئەکادیمیای زانستی ڕوسی ڕایگەیاند، نوستنێکی خراپ کاریگەری لەسەر تەندروستی تەواوی جەستە دەبێت بەتایبەتی دڵ و خوێنبەرەکان.
پسپۆڕەکە جەختدەکاتەوە کە پێویستە هەمووان کاتژمێرێ تەواو بخەون، چونکە گرنگی نوستن بۆ تەندروستی دڵ لە سیستمی خۆراکی تەندروست و وەرزشکردن کەمتر نییە، هەروەها ئاڕەقکردنیش لەکاتی خەودا کاریگەری لەسەر تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەبێت، چونکە لەوانەیە نیشانەیەک بێت بۆ نەخۆشییەک بەپێی ماڵپەڕی “ئەمڕۆی ڕوسیا”.
کێشەکانی نوستن دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پەساتنی خوێن، ناڕێکی لێدانی دڵ و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، هۆکارەکانی نوستنێکی خراپیش لەوانەیە بەهۆی شوێنی نوستنەکەوەبێت کە ئاسودەنەبێت، پسپۆڕەکە دەڵێت:”بۆ خەوێکی ئارام و ئاسوودە پێویستە ژووری نوستن گەرم نەبێت، هەروەها پێویستە کاتی نوستن دیاریکراوبێت و تەنانەت لەڕۆژە پشووەکانیشدا لەهەمان کاتدا کەسەکان بخەون کە ڕۆژانی کارکردن دەخەون”، چونکە خەوێکی تەندروستی واتە دووربوون لە کێشەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.