ڕۆژانە خواردنەوەی چوار کوپ چا لەم نەخۆشیە دەتپارێزێت

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوەیەکی زانستی نوێ کاریگەرییەکانی چا لەسەر تەندروستی دەردەخات بەتایبەتی کە ڕێگری لە نەخۆشییەک دەکات.

بەپێی ئەو توێژینەوەیەی کۆمەڵێک زانای چینی ئەنجامیانداوە ڕۆژانە خواردنەوەی چوار کوپ چا مەترسی توشبوون بە شەکرە لەجۆری دوو کەمدەکاتەوە، بەمەرجێک چای تاڵ بێت، چونکە چا ماددەی بۆلیفینۆلی تێدایە ڕێژەی گلۆکۆزی خوێن کەمدەکاتەوە.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە ئەو کەسانەی ڕۆژانە کوپێک یان دوو کوپ چا دەخۆنەوە مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو بەڕێژەی %4 کەمترە، ئەو کەسانەی ڕۆژانە چوار کوپ دەخۆنەوە مەترسی توشبوونیان بەڕێژەی %17 کەمترە بەراورد بەو کەسانەی چا ناخۆنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت زیادەڕەوی لە خواردنەوەیدا بکرێت بۆئەوەی زیانی تەندروستی نەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا