هۆکاری ئارەزوو کردنی زۆر بۆ خواردنی شیرین و سوێر

پۆڵەتیک پرێس

بێ گومان تۆ ئەبێت لە خۆتت پرسی بێت بۆ ئەوەندە حەز بە خواردنی شیرینی یان سوێری دەکەیت؟ڕەنگە ڕۆژانە هەستت بەم شتە نەکردبێت، بەڵام زۆربەی کات هەستی پێ دەکەیت.

ئێرینا پێریزنایا، پزیشکی تایبەت بە کۆ ئەندامی هەرسی ڕوسی هۆکارەکانی ئارەزوو کردنی زۆر بپۆ خواردنی شیرین و سوێر ڕوون دەکاتەوە، دەشڵێت ئەو کەسانەی ئرەزووی خواردنی سوێریان زیاترە، سەرنجمان ڕادەکێشێت وەک لەوانەی ئارەزووی خواردنی شیرینی دەکەن.

ئەو پزیشکە هۆکاری ئرەزوو کردن بۆ خواردنی شیرینی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی، جەستە بە شێوەیەکی گشتی پێویستی بە شەکر هەیە هەروەها وزەی زۆریش، کە لە ڕێگەی کاربۆهیدراتەوە بەکار دەهێنرێت، زۆربەی کات شەکر لە کاربۆهێدراتەکان دایە، بە تایبەت لەو کاتانەدا ئارەزووی خواردنی شەکر زیاد دەکات کە جەستە ماندووە یاخود مێشک چالاکی زۆر ئەنجام دراوە.

پزیشکەکە ئماژە بەوە دەدات ئرەزوو کردن بۆ خواردنی چۆکلەیت، ڕەنگە بە هۆی کەمی ئاستی سیرۆتۆنین بێت لە خوێندا، کە بەرپرسە لە ڕێکخستنی میزاج و ئارەزوو کردنی سێکسی، بە شێوەیەکی گشتی جەستە پێویستی بە ١٠١بۆ ٢٨٣ نانۆگرام هەیە لە یەک میلی مەتردا.

هەروەها دەشڵێت، ئارەزوو کردن بۆ خواردنی شەکر نابێتە هۆی دروست بوونی هیج نەخۆشیەک، ئەگەر تەنها یەک جار بێت.

ئەو پزیشکە وتی، ئارەزوو کردن بۆ خواردنی سوێر ئاماژەیە بۆ کەمی کلۆر لە لەشدا، وتیشی ئەگەر ئارەزوویەکی زۆرت بۆ خواردنی سوێر هەبوو، پێویستە چاودێری جەستەت بکەیت، بەڵام ئەگەر هەست بەوە بکەی بەردەوام خواردنەکان بێ خوێن ڕەنگە نیشانە بێت بۆ هەبوونی نەخۆشیەک و پێویستە دەست نیشانی بکەیت.

هەندێک کاتیش ڕەنگە نەخۆشیەکە پەیوەندی بە هەبوونی کێشە هەبێت لە، هۆڕمۆنی ئادیرناڵ دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا