پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەناو مارکێتی شاری دایک جگەرە و ڤەیپ فرۆشراوە بە کەسانی خوار 18 ساڵ و قائیمقامی سلێمانیش بڕیاری داخستنی بۆ ئەو مارکێتە دەرکرد و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنەکانی قائیمقامیەت مارکێتی شاری دایکیان داخست کە دەکەوێتە ناو پڕۆژەی نیشتەجێبوونی شاری دایکەوە، بەهۆی ئەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنی و جگەرەی دیکەی بە کەسانی خوار 18 ساڵ فرۆشتووە.
لە ئێستادا لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی مارکێتەکە داخراوە و ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەپێی یاسا، نابێت جگەرە و ڤەیپ و ماددە کهولییەکان بە کەسانێک بفرۆشرێت کە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵە.