ئاسایشی هەولێر: ئەو كەسەی لە زیندان گیانی لە دەستداوە خۆی خنكاندووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەربارەی گیان لەدەستدانی تۆمەتبارێك لە بەندیخانە رایدەگەیەنێت، ئەو تۆمەتبارە لە زیندان خۆی هەڵواسیوە و گیانی لە دەستداوە.

لە روونكردنەوەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، لە شەوی( 2/3_6_2022) لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان بە تۆمەتی بازرگانی كردن و دابەشكردنی ماددەی هۆشبەر لەسەر بڕیاری بەڕێز (داوەری لێكۆڵینەوە) بەپێ‌ی ماددەی 25 لە یاسای نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان تۆمەتبارێك بەناوی (م.ك.ح) لەشاری هەولێر دەستگیركراو لەئەنجامی پشكنینی ماڵی ناوبراو تواندرا دەست بگیرێت بەسەر دەمانچەیەك و بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر لەجۆەكانی هیرۆین و كریستاڵ كە بۆ فرۆشتن ئامادەكرابوون و لەگەڵ چەندین كەرستەی تایبەت بە بازرگانی و كێشانی ماددەی هۆشبەر .

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، لە شەوی ( 4/5_6_2022) تۆمەتبار لەناو بەندیخانە بەمەبەستی خۆ كوشتن خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە و دواتر لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی كرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا