پۆڵەیتک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بەسەردانێکی نهێنی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵادا کۆبووەوە.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، لە سەردانە نهێنییەکەیدا قائانی لەگەڵ چەند سەرکردە و بەرپرسێکی باڵای عێراقدا کۆبووەتەوە لەناویشیاندا سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق.
وتیشی، قائانی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتووەتە بەغدا و لە کۆبوونەکەیدا لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق پشتیوانی ئێرانی دووپاتکردووەتەوە بۆ حکومەتی نوێی فیدڕاڵی عێراق و گفتوگۆ لەبارەی چەند دۆسیەیەکی هاوبەشی ئەمنی کراوە.
دوابەدوای ئەو کۆبوونەوانە، قائانی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و هێزە چەکدارەکانی شیعەدا کۆبووەتەوە و دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراقیان تاوتوێکردووە.
ئەم سەردانەی قائانی ڕۆژێک دوای هێرشەکانی ئێران دێت بۆسەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان کە چەندین زیانی گیانی لێکەوتەوە.