كەشناسی رێژەی بارانبارین بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم تێكڕای بارانبارینی لەماوەی 12 سەعاتدا بڵاوكردەوە و زۆرترین رێژەی بارانبارین لەسەر ئاستی هەرێم لە حاجی ئۆمەران بووە كە 21 ملیم بووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم خشتەی تێكڕای باران بارینی لە سەعات 9 ی ئێوارەی دوێنێ بۆ 9ی بەیانی ئەمڕۆ بڵاوكردەوە و لە سەر ئاستی پارێزگای هەولێر، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە حاجی ئۆمەران بووە كە 21 ملیم بووە، لە پارێزگای سلێمانیش، لەناو شار 8.11 ملیم، چەمچەماڵ 1.5، سەركەپكان 5.9، پێنجوێن 5.12، سەیدسادق 1.8 ملیم و لە دەربەندیخانیش 8.3 ملیم باران باریوە.

لە پارێزگای دهۆك زۆرترین رێژەی بارانبارین لە زاخۆ بووە كە 18 ملیم بووە، لە پارێزگای هەڵەبجە و لەناو شاری هەڵەبجە 7 ملیم باران باریوە، لە پارێزگای كەركوك باران نەباریوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا