بایدن: گەورەیی و رێز بۆ ئەمریكا دەگەڕێنمەوە

پۆڵەتیك پرێس

جۆ بایدنی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا بەرنامەی كاری چوار ساڵی داهاتووی رایگەیاندو ئاماژەی بەوەكرد، گەورەیی و رێز بۆ وڵاتەكەی دەگەڕێنێتەوە.

جۆ بایدن كاندیدی سەركەوتووی دیموكراتەكان رایگەیاند، لای من ویلایەتی شین و سوور بوونی نییەو لە بێهیوابوونی ترەمپیش تێدەگات.

وتیشی، “كاندید كرام بۆئەوەی جارێكی دیكە گەورەیی و رێز بۆ ئەمریكا بگەڕێنمەوەو سەرۆكی هەموو ئەمریكییەكان دەبم بە سەرجەم جیاوازییەكانەوە”.

راشیگەیاند، رۆژی نۆی ئەم مانگە كۆمەڵێك راوێژكار رادەسپێرێت بۆ ئەوەی لەبارەی كۆرۆناوە رێوشێوینی نوێ بگرنەبەر.

رۆژی سێی ئەم مانگە لەسەرجەم ویلایەتەكانی ئەمریكا هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەڕێوەچوو، دواتر بادین بەجیاوازییەكی زۆرو بە بردنەوەی 290 كورسی بەسەر دۆناڵد ترەمپی كاندیدی دیموكراتەكاندا سەركەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا