پۆڵەتیك پرێس:
رۆژی 3 مانگی 11ی ئەمساڵ جیهان گرنگترین رووداوی ساڵ بەخۆیەوە دەبینێت، ئەویش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكایە، كە ماوەی چەند مانگێكیشە هەریەكە لە دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆمارییەكان و جۆ بایدنی كاندیدی دیموكراتەكان كێبڕكێ و ململانێی توندی بەدەستهێنانی كۆشكی سپی دەكەن تا لەو رێگەیەوە حوكمی ئەمریكاو جیهان بكەن، تائێستاش راپرسییەكان لەبەرژەوەندی جۆبایدنن.
ئێستا ئەنجامەكانی ئەو هەڵبژاردنە بووەتە بابەتی گەرمی میدیا جیهانییەكان، چونكە ئەنجامەكانی ئەوە یەكلاییدەكەنەوە، كە جڵەوی ئاڕاستەی سیاسەتی ئەمریكاو جیهان بۆ چوار ساڵی داهاتوو لای جۆ بایدن، یاخود دووبارە لای ترامپ دەمێنێتەوە.
زۆرێك لە چاودێران پێیانوایە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەمریكا جیاواز دەبێت لەوانەی پێشووتر، ئەوەش بەهۆی ئەوەی وەك یەكێك لەرێكارەكانی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاردراوە هەڵبژاردنەكە بەشێوازی ئەلیكترۆنی بەڕێوەبچێت.
هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەمریكا جیاواز دەبێت لەوانەی پێشووتر، ئەوەش بەهۆی ئەوەی وەك یەكێك لەرێكارەكانی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاردراوە هەڵبژاردنەكە بەشێوازی ئەلیكترۆنی بەڕێوەبچێت
هاوشێوەی هەڵبژاردنەكانی پێشوو لەهەڵبژاردنی ئەمساڵیشدا، ململانێی سەخت لەنێوان هەردوو حیزبی كۆماری و دیموكراتەكاندا هەیە، بەڵام دواجار خەڵكی ئەمریكی لە رۆژی هەڵبژاردندا تەرازوویی ئەنجامەكان لەبەرژەوەندی یەكێكیان دەشكێننەوە.
بەردەوام لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكادا پێشوەختە لەلایەن ناوەندە ئەكادیمییەكانەوە راپرسی بۆ پێگەی جەماوەری كاندیدەكان دەكرێت، لە ماوەی رابردووشدا چەندین راپرسی كراوە، كە زۆرینەیان لەبەرژەوەندی جۆ بایدنی كاندیدی دیموكراتەكان یەكلابوونەتەوەو بەچەندین پلە پێش ترامپ كەوتووە.
بەنمونە لەدوایین راپرسیدا دەركەوتووە جۆ بایدن لەهەریەكە لە ویلایەتەكانی فلۆریدا، پەنسلڤەینیا، وینسكۆنسن، كارۆلینای باكوور، مێشیگان و ئاریزۆنا چەند ویلایەتێكی دیكە، كە رێژەیەكی زۆری دەنگدەرانیان تێدایە بەچەند دەنگێك پێش ترامپ كەوتووە، دوایین ئاماریش بەشێوەیەكی گشتی بە نۆ پلە بایدن پێش ترامپ كەوتووە بەجۆرێك، ٪٤٩ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە لەكاتێكدا ترامپ ٪٤٠ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.
وایین ئاماریش بەشێوەیەكی گشتی بە نۆ پلە بایدن پێش ترامپ كەوتووە بەجۆرێك، ٪٤٩ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە لەكاتێكدا ترامپ ٪٤٠ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە
لەلایەكی دیكەوە، هەر یەكە لە ترامپ و بایدن بەردەوام یەكتر بە هەوڵدان بۆ ساختەكاری لە ئەنجامی دەنگەكان تۆمەتبار دەكەن، دوایین جار ترامپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ساختەكاری دیموكراتەكان رایگەیاند، هەوڵی مەترسیدار بۆ دەستوەردان لەهەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا هەیە، كە دیموكراتەكان سورن لەسەر ئەوەی لەڕێی ئەلیكترۆنییەوە دەنگدانەكان بەڕێوەبچێت، ئەمەش رێگایەكە بۆ ئاسانكردنی ساختەكاری لە ئەنجامی دەنگدانەكاندا.
لەبەرانبەریشدا، بایدن رایگەیاند، لە دڵەراوكێدایە لەبارەی هەوڵدانی ترامپ بۆ ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكان، بەڵام دڵنیایە لەوەی سەربازەكانی سوپا ترامپ رەوانەی دەرەوەی كۆشكی سپی دەكەن ئەگەر شكست بهێنێت.
لە ماوەی رابردوودا چەندین رووداو بوونە هۆكاری ئەوەی پێگەی جەماوەری ترامپ روو لە كزی بكات لەوانەش، هەندێك راپرسی دەریدەخەن زیاتر لە نیوەی خەڵكی ئەمریكا ناڕازین لە شێوازی بەڕێوەبردنی سەرۆكایەتی ترامپ.
هەروەها لە راپرسییەكی كەناڵی CBCدا هاتووە، ٪٥٩ی دەنگدەران پێیانوایە ترامپ بە خراپی مامەڵەی لەگەڵ رووبەڕٍووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا كردووە، پێشتریش میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردەوە، ترامپ چین و رێكخراوی تەندروستی جیهانی بەوە تۆمەتبار كردووە، ئەوان هۆكاری ئەم رێژە زۆرەی تووشبوونی خەڵكی ئەمریكا بوون بە ڤایرۆسەكە.
یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی كەمبوونەوەی دەنگەكانی ترامپ، رووداوی كوژرانی جۆرج فلۆید بوو لەلایەن پۆلیسی ئەمریكاوە، كە دەنگدانەوەیەكی گەورەی جیهانی لێكەوەتەوەو بووە هۆی توڕەكردنی ئەمریكییەكان و شەپۆلێكی گەورەی خۆپیشاندانی هێنایە ئاراوە.
یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی كەمبوونەوەی دەنگەكانی ترامپ، رووداوی كوژرانی جۆرج فلۆید بوو لەلایەن پۆلیسی ئەمریكاوە، كە دەنگدانەوەیەكی گەورەی جیهانی لێكەوەتەوەو بووە هۆی توڕەكردنی ئەمریكییەكان و شەپۆلێكی گەورەی خۆپیشاندانی هێنایە ئاراوە
لەلایەكی دیكەوەو وەك پێشهاتێكی نوێی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی، رۆژی 12ی ئەم مانگە جۆ بایدن سەرۆكی دیموكراتەكان، سیناتۆر كامالا هاریسی وەك جێگری خۆی دیاریكرد، بەمەش هاریس بووە یەكەم ژنی بە رەچەڵەك جامایكی-هندی، كە بۆ ئەم پۆستە كاندید بكرێت، لەمێژووی ئەمریكادا.
دوای ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشووی ئەمریكا چەندین ناوەندی ئەمریكی و جیهانی روسیایان بەوە تۆمەتبار كرد، كە لە بەرژەوەندی ترامپ دەستێوەردانی لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكەدا كردووەو ئەنجامەكانی لەبەرژەوەندی ترامپ دژ بە هیلاری كلینتۆنی كاندیدی ئەوكاتی دیموكراتەكان یەكلاییكردووەتەوە.
لە ئێستاشدا بەهەمانشێوەی پێشوو میدیا جیهانییەكان باس لەئەگەری دەستێوەردانی چەندین وڵات لەهەڵبژاردنەكانی ئەمریكا دەكەن، لەوانەش، چین، ئێران، روسیا.
لەو بارەیەشەوە ترامپ چینی تۆمەتباركرد بەوەی، لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنی تیكتۆكەوە هەوڵی دەستكاریكردن لەئەنجامی دەنگەكان دەدات، هەر ئەمەش بووە پاڵنەری ئەوەی داوا بكات، بەكارهێنانی تیكتۆك لە ئەمریكا قەدەغە بكرێت بەو پێیەی حیزبی شیوعی چین هەوڵدەدات دەست بەسەر زانیارییە كەسییەكانی بەكارهێنەراندا بگرێت و مەترسی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان دروست بكات.