ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

سكرتێری گشتی پەرلەمانی عێراق و بەڕێوەبەرانی گشتی پەرلەمان ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی یەكەمین كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دەكەن.

لە راگەیەنراوێكی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە، سیروان سیرینی سكرتێری گشتی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتی پەرلەمان كۆبوەتەوەو تاوتوێی بەستنی یەكەمین كۆبونەوەی خولی نوێی پەرلەمانیان كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆبوونەوەكەدا‌ ئامادەكارییەكان و میكانیزمی بەڕێوەچوونی دانیشتنەكە و هەماهەنگیكردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان گفتوگۆیان لە بارەوە كراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بەرنامەی كاری یەكەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان كراوە.

رۆژی حەوتی ئەم مانگە خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق هەڵوەشایەوەو رۆژی 10ی مانگیش هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەچوو.

سەرەڕای راگەیاندنی ئەنجامە نافەرمییەكان، بەڵام هێشتا دیار نییە كەی یەكەمین كۆبونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا