پۆڵەتیك پرێس:
زۆرێك لەڕاپرسییەكان پێشبینییان كردووە، كە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەدەیان ساڵی رابردوو بەرزترین ڕێژەی دەنگدان تۆماربكات، بۆیە ئەمڕۆیان ناوناوە “سێ شەممەی گەورە”.
ملیۆنان دەنگدەری ئەمریكی ڕۆژی سێشەممە 3ی تشرینی دووەم بەرەو دەنگدان دەڕۆن، ئەوەش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی وڵاتەكەیان، كە كێبڕكێكە لەنێوان دۆناڵد ترامپو جۆبایدندایە.
هەڵبژاردنەكە، لەدۆخی نەخوازراوی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرێوەدەچێت، بەڵام پێشبینی بەشداری زۆرترین دەنگدەری لێدەكرێت، كە تائێستا لەهەڵبژاردنی پێشوەختەدا نزیكەی 100 ملیۆن ئەمریكی دەنگیداوە.
بۆیە پێشبینی ئەوەش دەكرێت هەڵبژاردنەكە لەرۆژی سێ شەممە، كە رۆژی دەنگدانی گشتییە، گەرموگوڕییەكی زۆر بەخۆوە ببینێتو بەرزترین ئاستی دەنگدانیش تۆمار بكرێت.
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا كاندیدی كۆمارییەكانەو ركابەرە بەهێزەكەشی جۆ بایدنە، كە كاندیدی دیموكراتەكانەو ململانێی توندی نێوانیان وای كردووە، ئەمریكییەكان زۆرترین خواستیان بۆ دەنگدان هەبێت.