رێككەوتنی هەولێرو بەغدا بەئەستەم دەزانرێت

پۆڵەتیك پرێس:
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی ڕێككەوتنی نێوان هەولێرو بەغدا بە ئەستەم دەزانێت‌و دەڵێت: هەرێمی كوردستان دەیەوێت ئەم دۆخە بەردەوامبێت.

ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: رێككەوتن لەنێوان هەرێم و بەغدا زۆر زەحمەتە، حكومەتی هەرێمیش خۆی لەو ئیلتیزاماتانە دەدزێتەوە، كە بۆی دانراوە.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكگرتوو، وتیشی: هەرێم دەیەوێت دۆخەكە بەردەوامبێت، بەو هۆیەشەوە چارەنووسی موچەی فەرمانبەران هاوشێوەی ساڵی رابردوو دەبێت، بەسێ مانگ جارێك موچەیەك بە لێبڕین و پاشەكەوت بەفەرمانبەران دەدەن.

ئەو بەپێویستی دەزانێت موچە خۆران و فەرمانبەران بەگشتی هەڵوێست وەربگرن‌و وتیشی: بەپێی ستاندارتی نێودەوڵەتی ئەگەر بەرێژەی 3.5% رژانە سەر شەقامەكان و ئەوكاتە خۆپیشاندان ئەنجامی دەبێت، بەڵام بەداخەوە ئێستا ناگاتە 1%، باشترین رێگە چارەسەریش ئەوەیە سەرجەم موچەخۆرو چین و توێژەكان خۆپیشاندانی سەرتاسەری بكەن.

لەبارەی هەڵوێستی یەكگرتوو لەئەگەری نەگەیشتنە رێككەوتنی هەرێم و بەغدا ئەبوبەكر هەڵەدنی باسی لەوەكرد، ئۆپۆزسیۆن لەڕووی ژمارەو كورسییەوە كەمە، دەبێت شەقام و كۆمەڵگەی مەدەنی هاوشانی ئۆپۆزسیۆن گوشار دروستبكەن، بۆ ئەوەی حكومەت ناچار بەئەنجامدانی چاكسازی بكەن، ئەو دۆخەش بە هەڵوێستی یەك حیزبی سیاسی ڕاست نابێتەوە و دەبێت هەمووان هاوهەڵوێستبن.

ئەمە لەكاتێكدایە، زۆربەی لایەنەكان لەو باوەڕەدان بەهۆی گرێبەستی 50 ساڵەی نەوت لەگەڵ توركیا، پارتی بە رێككەوتنی نێوان هەرێم و ناوەند رازی نییە، كە ماوەیەكە لەو بارەوە گفتوگۆ لەنێوانیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا