پۆڵەتیک پرێس
لەگەڵ گۆڕانی کەش و هەوا و هاتنی وەرزی سەرما توشبوون بە هەوکردنی گەروو زیاددەبێت، دەتوانرێت بەبێ بەکارهێنانی دەرمان سوود لە خواردن و خواردنەوە تەندروستەکان ببینرێت بۆ چارەسەرکردنی.
سێ خواردنەوەی سروشتی چارەسەری هەوکردنی گەروو دەکەن:
-خواردنەوەی ئاوی گەرم و هەنگوین بەیەکێک لە خواردنەوە زۆر باشەکان بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی گەروو دادەنرێت، چونکە ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانە بەهێزەکانی تێدایە.
-خواردنەوەی نەعنا دەوڵەمەندە بە دژەبەکتریا و ڤایرۆسەکان سوودێکی زۆری بۆ کەمکردنەوەی کۆکە و هەوکردنی گەروو هەیە.
-خواردنەوەی زەنجەبیل تایبەتمەندی دژەبەکتریا و ڤایرۆسی هەیە یەکێکە لە باشترین خواردنەوەکان بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی گەروو.