کاریگەری ڕەنگەکان لەسەر دەروونی مرۆڤ

پۆڵەتیک پرێس

هونەرمەندی ڕوسی ڤاسیلی کاندێنسکی دەڵێت، ڕەنگەکان تاکە هێزن کە کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر ڕوح دروست دەکەن، بەپێی ئەوەی ڕەنگەکان کاریگەری لەسەر میزاجی مرۆڤ دروست دەکەن دەبنە هۆی دروست کردنی ڕەفتاری تایبەت.

بەپێی ئامارەکان، لە %٩٠ ئەو بڕیار و حکومانەی بە خێرای دەدرێن بەهۆی کاریگەری دەروونیەوە، ڕەنگەکانیش یەکێکن لەو هۆکارانەی بەهۆیە بڕیارێکی خێرا دەدەیت.

زانستی دەروونی ڕەنگەکان

زانستی دەروونی پشت بە کاریگەرییە دەروونی و سۆزدارییەکانی ڕەنگەکان دەبەستێت، لە زۆربەی لایەنەکانی ژیاندا، ڕەنگەکانی بە پێی جیاوازی کاریگەری زۆریان هەیە لە ژیاندا بەپێی بڵاو کراوەکان کاریگەرییەکان بریتین لە.

کاریگەری ڕەنگە گەرمەکان هاندان

لە ئەنجامی لەکۆڵینەوەکاندا دەرکەتووە، زۆرێک لە خەڵک زۆربەی کات سەیری ڕەنگی سور دەکەن، لێدانی دڵیان زیاد دەکات بە هۆیەوە، هەروەها ڕێژەی ئەدرنالین لە خوێنیاندا زیاد دەکات، ئارەزووی کەسەکان زیاد دەکات بۆ وروژاندنی کەسەکان باشترە ڕەنگی سورو زەرد و پەرتەقاڵی بەکاربهێندرێت، یاخود ڕەنگە گەرمەکان لە شوێنی کارەکەتەدا بەکاربهێنی.

کاریگەری ڕەنگە ساردەکان هێوربوونەوەو داهێنان

ڕەنگە ساردەکان کاریگەرییەکی باشیان هەیە لەسەر هێوربوونەوەی دەروونی مرۆڤ، باشتر وایە ئەگەر بتەوەت داهێنانێک بکەیت ڕەنگی ئەرخەوانی بەکاربهێنیت، هەروەها تێکەڵکردنی ڕەنگی سور و شین، هاوسەنگی ڕادەگرن، ڕەنگی ئەرخەوانی دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوەو دەروون ئارام دەکاتەوە.

بۆ هێورکردنەوەی مێشکیش باشتر وایە، ڕەنگی سەوز و شین بەکاربهێنیت، هەروەها پسپۆڕان دەڵێن ڕەنگی سەوز ماسولکەی چاو بەهێز دەکات.

بەکارهێنانی ڕەنگی شین لە ژووری نوستندا زۆر سارد و بێ دەنگە، هەروەها پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە، باشتر وایە لە شوێنە قەرەباڵغەکاندا بەکاربهێندرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا