سەوزەیەک چارەسەری کێشە تەندروستیەکانی دڵ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی پسپۆڕ لەبواری خۆراکدا دەڵێت: بیبەری شیرین سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ ئەو کەسانە هەیە کە بەدەست کێشە تەندروستیەکانی دڵەوە دەناڵێنن، بۆیە پێویستە بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانە زیاد بکرێت.

بیبەری شیرین سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامینەکان و کانزاکانی زینک، ئاسن و پۆتاسیۆمە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە کە گرنگیەکی زۆری بۆ بەهێزبوونی بەرگری لەش و ڕێگریکردن لە نەخۆشیەکان هەیە، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان بەتایبەتی بیبەری شیرینی سوور.

ტკბილი წიწაკა სისხლძარღვებს ამაგრებს

ئەو کەسانەی کێشەی تەندروستی دڵیان هەیە کاتێک بیبەری شیری بۆ سیستمی خۆراکیان زیاد دەکەن دوای ماوەیەک کاریگەری ئەرێنی دەبینن، بەڵام لەگەڵ ئەوەی سوودێکی زۆری هەیە ئەگەر هەندێک کەس تێبینیان کرد بە خواردنی بیبەری شیرین توشی ئاوسانی سک و غازات دەبن ئەوا دەتوانن بە کوڵاوی بیخۆن بۆئەوەی لەو کێشەیە بەدووربن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا