پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی هەموو کەسێک ڕێژەیەک لە چەوری لە جەستەیدا هەیە بەپێی زۆر و کەمی لەکەسێکەوە بۆ یەکێکی دیکە، هەندێکیان زیانبەخش نین و وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشن، بەڵام هەندێکیان زیانبەخشن و هۆکارن بۆ دروستبوونی کێشە تەندروستییەکان.
سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی زۆر لە کۆبوونەوەی چەورییەکان لەجەستەدا دەبینێت، هەندێک لە خواردنەکان هۆکارن بۆ کۆبوونەوەی چەوری لەناوچەی سکدا بەپێی ماڵپەڕی”eatthis”:
-ئەو خواردنەوانەی ڕێژەیەکی زۆر کرێمی چەور و شەکریان تێدایە هۆکارێکی سەرەکین بۆ کۆبوونەوەی چەوری.
-هەموو جۆرەکانی کاری هەویر وەک کێک، بسکویت و جۆرەکانی دیکە بەهۆکارێکی سەرەکی زیادبوونی کێش دادەنرێن، چونکە سەرچاوەیەکی سەرەکی چەورین و کالۆریان زۆرە.
-گۆشتە سوورە ئامادەکراوەکان وەک سۆسج و جۆرەکانی دیکە زیادەڕەویکردن لە خواردنیاندا هۆکارێکی سەرەکی کۆبوونەوەی چەورین لەجەستەدا بەتایبەتی لەدەوروبەری سک.
-خواردنە خێراکان دەوڵەمەندن بە چەوری و کالۆری زیان بە تەندروستی دەگەیەنن و هۆکارێکی سەرەکی زیادبوونی کێشن.