پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەگوێرەی دوایین ئامارەکان بەهۆی تەقینەوەکەی بەندیخانەی ئێڤینەوە 65 کەس بوونەتە قوربانی.
لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی بڵاویکردەوە، بەهۆی تەقینەوەکەی شەوی شەممەی بەندیخانەی ئێڤینەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 61 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی شەممە لە بەندیخانەی ئێڤین لە تارانی پایتەختی ئێران ئاگرێکی گەورە کەوتەوە کە زۆرێک لە زیندانییانی سیاسی لەخۆگرتووە.