ئەنجامنامەی كۆنفرانسی لۆزان بڵاودەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەك لە ئەنجامنامەكەدا راگەیەندراوە، كۆنفرانس داوا لەو وڵاتانە دەكات كە واژۆیان لەسەر پەیماننامەی لۆزان كردوە كە پشتگیری گەلی كوردستان بكەن و هاوكار بن لە چارەسەر كردنی ئەو كێشە مێژووییە.

داواش دەكات، كورد ببێتە ئەندامی چاودێر لە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان، بۆ ئەم مەبەستە هەنگاوی كرداری بنرێت.

لە رۆژانی 22 و 23و 24_7_2023 لە شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا بە بەشداری پارت و رێكخراوە كوردستانیەكان و ژمارەیەكی زۆر لە ئەكادیمیست و یاساناس و روناكبیرو كەسایەتی، نوێنەری پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینیەكان و ژنان. كۆنفرانسی سەد ساڵەی لۆزان بەسترا.

لەو جێگایەی بەر لە سەد ساڵ بڕیاری ئینكاركردنی گەلی كوردو مافەكانی لە چوارچێوەی پەیماننامەی شومی لۆزان درا.
كۆنفرانس بە چڕو پڕی لێكەوتەو دەرئەنجامەكانی پەیمانی لۆزان تاوتوێ كراو لەهەموو رووەكانەوە لێكدانەوە بۆ لێكەوتە خراپەكانی كرا.

كۆنفراس پێشنیارو راسپاردەكانی بەشێوەیەكی زانستی و یاسایی گەڵاڵە كرد بە جۆرێك لەگەڵ هەلومەرجی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا بگونجێ و پۆڵێنی ئەرك و بەرپرسیارێتیەكان كرا.

كۆنفراس خەباتی گەلی كوردستان بۆ بەدیهێنانی مافە رەواكانی و سڕینەوەی ئاسەوارەكانی لۆزان بە ڕەوا زانی.

كۆنفرانس داوا لەو وڵاتانە دەكات كە واژۆیان لەسەر پەیماننامەی لۆزان كردوە كە پشتگیری گەلی كوردستان بكەن و هاوكار بن لە چارەسەر كردنی ئەو كێشە مێژووییە و، پشتیوانی مافی رەوای گەلەكەمان بن. چیتر پشتیوانی داگیركەرانی كوردستان نەكەن.

لەهەمان كاتدا داوا لەو دەوڵەتانە دەكەین كە بەپێی پەیماننامەی لۆزان كوردستانیان بەسەردا دابەش كرا، دەرگای چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی گەلی كوردستان و كێشەی خۆشیان بكەنەوە.

لە كۆتاییدا كۆنفراس سوپاسی هەموو بەشداربوانی كرد و بڕیاری لەسەر پێكهێنانی كۆمسیۆنێكی كارا دا بۆ بەدواداچوون و پلانڕێژی و لەسەر كۆی پرسەكانی پەیوەست بە لۆزان و تەواوی پێشنیارو راسپاردەو ئەركەكانی دابەشی سێ ئاستی ناوخۆیی و ناوچەویی و نێودەوڵەتی كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا