چوار بەنداوی ستراتیژی لە هەرێم دروست دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە شاری هەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ عۆن زیاب عەبدوڵا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بابەتی ئاو بۆ هەرێمی كوردستان گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، بەهۆی ئەو گۆرانكارییانەی لە رووی كەشوهەوا لە عێراق و هەرێمی كوردستان روویانداوە.

وتیشی: لە دوو كۆبوونەوەماندا هەڵوەستمان لەسەر دوو خاڵێكی گرنگ كرد، ئەویش دروستكردنی چوار بەنداوی ستراتیژیی لە هەرێم كە پێكدێن لە بەنداوەكانی ( مەنداوە ، باكرمان ، دەڵگە ،تەق تەق) و نۆژەنكردنەوەی هەرسێ بەنداوی دوكان و دەربەندیخان و دهۆك.

بێگەرد تاڵەبانی راشیگەیاند، داوامان كردووە لیژنەی هاوبەش لە نێوان هەردوولا هەبێت دەربارەی ئەو یاسایانەی كە بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵای ئاو لەعێراق دروست دەكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا